هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمشەو دەستیکردووە بە ئامانجگرتنی ئەو بنکانەی تورکیا کە گوندەکانی عین عیسایان تۆپباران کردووە.
هەوار نیوز، ئاژانسی هەواڵی نزیک هەسەدە کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند " هێزەکانی هەسەدە ئەو بنکانەی تورکیای کردۆتە ئامانج کە گوندەکانی سەیدا و موشیرفەی کردۆتە ئامانج".
هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زیاتر لە سێ ما نگە هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو دوو گوندە دەدەن و بە بەردەوامی تۆپبارانی دەکەن و هێرشدەکەنە سەری.
هەسەدە رایگەیاندووە هەموو ئەو بنکانەی تورکیای کردۆتە ئامانج کە بۆردومانی خەڵکی سیڤیڵی ناوچەی موشیرفە و سەیدا دەکات.