ئەمشەو هەینی فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی سیدەکانیان کردو ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتیانیان کردە ئامانج و دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
ئەو فڕۆکانەی تورکیا کە زانیارییە سەرەتاییەکانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە رێگای کۆپتەرەوەبێت لەناوچەی سنینی سیدەکان ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتیانیان کردۆتە ئامانج و دوو هاوڵاتی بریندرابوون.
ئۆتۆمبیلەکە لە جۆری پیکاپ بووە و دوو سەرنشینی تێدا بووە کە هەردووکیان پێشمەرگە بوونە و بۆ کاری ئاژەڵداری چوونەتە کۆێستانەکانی سیدەکان کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا بە سەختی بریندار بوونە.