دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی

دوو کۆڵبەری خەڵکی بانه لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کۆڵبەرە ناویان (سەلام ماڵتە و بێستوون محەمەدپوور)ە، هەروەها بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێستوون محەمەدپوور دەستی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە. 


PM:12:52:20/03/2021