بایدن بۆ بۆنەی نەورۆزەوە:
رۆژانی باشتر لە پێشە


سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کرد و رایگەیاند، رۆژانی باشتر لە پێشە و پێویستە هەمووتان پێکەوە کاربکەن.

لە پەیامێکدا بە بۆنەی نەورۆزەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت " بەهار هێمایەکی هەمیشەیی نوێبوونەوە و لەدایکبوونە، رووناکی و ئومێدە بۆ دڵی هاوڵاتیان لە ئەمریکا بۆ ئێران و ئاسیای ناوەڕاست و قەوقازییەکان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا".

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات " ئەوە پەیام و خۆشی نەورۆزە کە ئەوان لە کۆشکی سپی یادی دەکەنەوە ئەمساڵ رەنگە لە هەموو کاتێک زیاتر ئەو پەیامە پێویست بێت دوای هەموو ئازار و خەسارەتەیان".

بایدن لە کۆتاییدا دەڵێت " رۆژانی باشتر لە پێشە و پێویستە هەمووتان پێکەوە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی دواڕۆژێکی هاوبەش لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی و لێکتێگەیشتنی زیاتر".



PM:10:09:20/03/2021