ئۆباما: یارمەتیدانی سەربازی ئێمە بۆ عێراق مەرجدارو سنوردارە

سەرۆکی ئەمریکا ئۆباما لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت" سنوری یارمەتیدانی سەربازی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق مەرجدارو سنوردارە".
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ چەند کەناڵیکدا ئۆباما وتی" لەعێراقدا ئەو هێزانەی داوای دابەشکردنی عێراق دەکەن ئێستا بەهێزترن لەو هێزانەی جەخت لەسەر یەکێتی عێراق دەکەنەوە".
هەروەها وتی" ئەم شەڕەی ئێستا ئەنجامی دابەشبوونی تایفەگەریە کە رێگای پێدرا کەڵەکە بێت و چارەسەر نەکرێت، چارەسەری ئەم ململانێیانەش پەیوەندی بە عێراقییەکان خۆیانەوە هەیە".
ئەو وتی "ئەمەریکا راوێژکارە سەربازییەکان دەنێرێت بۆ عێراق"، هەروەها هەڕەشەی پەنابردنە بەر هێرشی ئاسمانی کرد لە پێشکەوتنی چەکدارە ئیسلامییەکاندا بەرەو بەغدا.
سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بۆ بەرگرتن لەو هەڕەشەیەی ئێستا لە عێراق لەئارادایە پێکهێنانی حکومەتێکە کە شیعەو سونەو کورد هەست بە مافی تەواوی خۆیان بکەن.    



PM:12:38:21/06/2014