فڕۆکەکانی تورکیا تۆپبارانى سەیرانگایەکى قەزاى زاخۆ دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی سنوری قەزای زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گولە تۆپێکییان ئاراستەى سەیرانگەیەکى نزیک گوندى بانکابن لە ناحیەى باتیفاى سەر بە قەزای زاخۆ بە چڕی بۆردومانکرد. 

تائێستا هیچ زانیاریەک لەبارەى زیانەکانى ئەو تۆپبارانە نەزانراوە، بەڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له‌ناو هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری زاخۆ دروستكردوه‌. 


PM:04:46:21/03/2021