لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی دابەزینی پێشمەرگەی دیموکرات لە شاری شنۆ دەنگدانەوەیەکی گەورە دروستدەکات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی هێزێکی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە کە دابەزیوونەتە شار شنۆ.

ئەم ڤیدیۆیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکردووە، ژمارەیەک پێشمەرگەی دیموکرات بە ئاڵای کوردستانەوە دابەزیوونەتە نێو شاری شنٶ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەناو خەڵکدا بە شەقامێکدا دەگەرێن و چەند دەستڕێژ بە ئاسماندا دەکەن.

تا ئێستا رووننەبۆتە کە ئەو ڤیدیۆیە بەرواری چەندە و ئەو پێشمەرگانە بەچ ئامانجێک دابەزیوونەتە نێو ئەو شارەی کوردستان، حیزبی دیموکراتیش لەو بارەیەوە هیچ راگەیاندنێکی فەرمی بڵاونەکردۆتەوە.



AM:01:57:22/03/2021