لە چەمچەماڵ كەسێك بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە كوژرا

لە سنوری قەزایی چەمچەماڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک کوژرا.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی  بەڕێوەبەرایەتی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" شەوی ڕابردوو تەرمێک گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە قەزاکە کە ئاسەواری چەند گولـلەیەک بە جەستەیەوە هەبوو". 

ئاماژەی بەوەشکرد" کوژراوەکە ڕەگەزی نێر و تەمەنی ٤٢ ساڵ بووە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کوژراوە، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دواتر ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە."  


PM:01:42:22/03/2021