وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی قسەکانی (پیر لوقمان) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ئەوقاف‌ و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی وتەکانی پیر لوقمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات" ئێمە بەتوندی ئیدانەی ھەرکەس و لایەنێک دەکەین کە بیەوێت بە وشە یان توانج و قسەی نابەجێ یان ھەرشێوەیەك لە شێوەكان ھەستی پێکھاتەیەکی تر  بریندار بکات". 

ڕاگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی: 

‎بەناوی خوای گەورەو میھرەبان 
‎ھاوڵاتیانی ئازیز

‎یەکێک لەبنەما سەرەکی و  ستراتیژیەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەو پێکەوەژیانە ئایینەیە کە مێژوویەکی دێرین و درەو شاوەی ھەیەو بەشێکە لە شانازیەکانی سەرجەم خەڵکی کوردستان، وەئێمە بەتوندی ئیدانەی ھەر کەس ولایەنێک دەکەین کەبیەوێ بە وشە یان  توانج و قسەي نابەجێ  یان ھەرشێوەيەك لە شێوەكان ھەستی پێکھاتەیەکی تر  بریندار بکات، 

رۆژی ١٩ مانگي ئادار کەسێک کە لەدەرەوەی کوردستان نیشتەجێیە دوور لەبەھای پێکەوەژیان لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی ھێرشی کردۆتە سەر سەرکردەی مەزنی کوردو ئایینی پیرۆزی ئیسلام صلاح الدین ئەیوب لەوکاتەوە ئێمە لەگەڵ یەکێتی زانایاني ئايني ئيسلامي كوردستان و وە لایەنە پەيوەنديدارە و یاساییەکان لەپەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست  بەڵام بەھۆی پشوەکانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێکارەکانمان دواخست، لەگەڵ ئەوەش نوێنەری فەرمی  زەردەشتیەكان ئیدانەی کارەکەی کردوەو رایگەیاند کە ئەو کەسە پەیوەندی بەوانەوە نیە دژی پێکەوەژیانی ئایینیە،  بەڵام لێرەوە رادەگەێنین وێرای بەتوندی ئیدانە کردنی ئەم ھێرشە نارەوایە و بێ بنەمایە ،کەسەگەورەکان بەم جۆرە قسانەی کەسانی کەم مەعریفە ناشکێن وبەڵکو زۆر گەورەتردەبن 

‎بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی
٢٢⁄٣⁄٢٠٢١


PM:02:21:22/03/2021