تەندروستی سلێمانی ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژنی نەورۆزی ڕاگەیاند

تەندروستی سلێمانی ئاماری روداوەکانی رۆژانی جەژنی نەورۆزی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" 25 حاڵەتی جۆراوجۆر رەوانەی نەخۆشخانەکانی سنوری پارێزگاکە کراون بۆ چارەسەرکردن". 

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەندراوێدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئازار، 25 حاڵەتی جۆراوجۆر رەوانەی  نەخۆشخانەی شار و ئێمێرجێنسی و بوژاندنەوەی دڵ لە سلێمانی و نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە شارۆچکەی دوکان کراون لەلایەن تیمەکانی سەنتەری 122.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 150 حاڵەتی سوکیش لە شوێنی خۆیان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی و سەنتەری 122 چارەسەریان بۆ کراوە.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکردوە، لە رۆژی 20ی ئازار حەوت تیمی تەندروستی لە شەقامی سالم و گردی مامە یارە و سەرو هۆتێل تایتانیک و 10 تیمی دیکەش لە سەنتەری شار جێگیرکراون، هاوکات لە رۆژی 21ی ئازار شەش تیم لە قەرەداغ، حەوت تیم لە دوکان و 10 تیم لە ناو سەنتەری شار جێگیرکراون.


PM:04:11:22/03/2021