لە عێراق ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٤ هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٦٥٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٩ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٦٥٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٨٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٧٩٨ هەزار و ٥٤٧ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٣٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٧١٩ هەزارو ١٦١ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:05:06:22/03/2021