هەسەدە کوژرانی ٤٠ چەکداری هاوپەیمانی تورکیای لە عەین عیسا راگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی سێ‌ ڕۆژدا لە عەین عیسا، نزیكەی ٤٠ چەکداری ئیسلامی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورك كوژراون ‌و نزیكەی ٢٠ دیش بریندار بوون'.

ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی (هەسەدە)، لە بەیاننامەیەكدا، ئاماری سێ‌ ڕۆژی شەڕی لە عین عیسا بڵاو كردەوەو، بەپێی ئامارەكەی لە ماوەی شەڕی ڕۆژەكانی  ١٩، ٢٠  ‌و ٢١ی ئازار لە عەین عیسا، ٣٧ چەکدار کوژراون، ١٨ دیش بریندار بوون.

هەسەدە ئاشکراشی کردووە، چەندین كەلوپەل ‌و چەكی چەتەكانیان تێكشكاندوون ‌و دەستیشیان بەسەر چەند پارچە چەكێكدا گرتوە.

قوربانییەکانی خەڵکی مەدەنی و شەڕڤانان لەو سێ رۆژەدا منداڵێک شەهید بوە و پێنج هاوڵاتیش بریندار بوون.، هەروەها  چوار شەڕڤانیان شەهید بوون و سێ شەڕڤانیش دیش بریندار بوون.



PM:09:12:22/03/2021