گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە بەیانی دوێنێ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، هاوکات بەهای لیرەی تورکی نزمە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٥ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٩ هەزارو ٤٢٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٨١ هەزار دینارە.


AM:09:43:23/03/2021