ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد" ئه‌م شه‌و ئاسمانى ناوچه شاخاويه‌كان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت به تايبه‌ت ناوچه‌كانى باكور بارانى مام ناوه‌ندى لێ ده‌بارێت و له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات نيمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارينى كه‌مێك نمه باران و زياد بونى خێرايى با وه له به‌ره‌به‌ياندا ئه‌گه‌رى نمه باران و هه‌وره تريشقه هه‌يه".
هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارین ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ڕاگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران بارین لە ناوچەی کانی ماسی باریووە کە ١٩ ملم بووە.