ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان لەبارەی وتەکانی (پیر لوقمان) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان لەبارەی وتەکانی (پیر لوقمان) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" زەردەشتییەکان هێرشکردنەسەر لایەن و کەسایەتییەکان رەتدەکەنەوە و یەکتر قبوڵکردن و پێکەوەژیان بنەمای سەرەکییانە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە کۆپییەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئەنجوومەنی باڵایی زەردەشتیان ئاماژەی بەوەکردووە" پیر لوقمان چەندین جارە بەناوی زەردەشتییەکانەوە هێرشی ناڕەوا دەکاتە سەر لایەن و کەسایەتییەکان، چونکە یەکێک لە فەلسەفە سەرەکییەکانی دینی زەردەشتی یەکتر قبوڵکردن و پێکەوە ژیانە، بەمەبەستی بەدەستی هێنانی ئازادی و سەرفرازی و بەختەوەری بۆ هەموو مرۆڤەکان".

جەختیش دەکاتەوە، پیرلوقمان هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆسەی زەردەشتیانەوە نەماوەو دورخراوەتەوە بەهۆکاری "هەندێک هەڵوێستی ناڕەوای" کە لەگەڵ ئەندێشەو گفتارو کرداری چاکدا ناگونجێت. 


PM:11:26:23/03/2021