دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

وەک پێشتر راگەیەندرا، بڕیارە سبەی پێنج شەممە ٢٥ ی ئازار دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان.

بەپێی ئەو خشتەیەی پێش جەژنی نەورۆز راگەیاندرا، بڕیارە سبەی پێنجشەممە ٢٥ ی ئازار موچەی هەریەکە لە  وەزارەتەکانی تەندروستی، تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن، لیوای نەوت، رەگەزنامە دابەشبکرێت.

بۆ رۆژانی دوایش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، بڕیاریشە تا کۆتایی مانگی ئازار مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت.



AM:09:47:24/03/2021