کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

کاسبکارێکی خەڵکی سەقز لە نزیک شاری خوڕەمئاوا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک شاری خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و شۆفێرەکە کوژراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی "محەمەد سادقی” خەڵکی سەقز دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە" هێزە چەکدارەکان لەکاتێکدا بە بیانووی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە که هیچ بارێکی پێ نەبووە". 


PM:01:05:24/03/2021