" پێشبینی دەکەین مووچەی مامۆستایان بێ لێبڕین دابەشبکرێت"

سکرتێری یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند، "پێشبینی دەکەین مانگی داهاتوو موچەی مامۆستایان بێ لێبڕین دابەشبکرێت."

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەنالێ ئێن ئارتی، ئەحمەد گەرمیانی سکرتێری یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند، "پێشبینی دەکەین مانگی داهاتوو موچەی مامۆستایان بێ لێبڕین دابەشبکرێت"، دەشڵێت، "تا ئێستاش دۆخی کۆرۆنا مەترسیدارە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پشووی نەورۆزدا پێنج مامۆستا کۆچی دواییان کردووە، کە سێ دانەیان بە کۆرۆنا بووە.

ئەوەش دەڵێت "دۆخی کۆرۆنا مەترسیدارە تا ئێستا تەنها بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن پۆلی ١٢ دراوە"، دەشڵێت، پێشنیازکراوە دەرگای قوتابخانەکان نەکرێتەوە و رەنگە پشووەکانی خوێندن درێژبکرێتەوە".



PM:11:55:24/03/2021