" مووچەی سێ مانگی کارمەندانی گرێبەست دابەشدەکرێت "

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی مووچەی سێ مانگ وەربگرن.

د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویکردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە" هەفتەی داهاتوو مووچەی سێ مانگ پێکەوە دابەشدەکرێت".

فه‌رمانبه‌ره‌ گرێبه‌سته‌كان پێكدێن له‌ پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی ئیداری. 


PM:12:54:25/03/2021