بەرزترین ئامارى رۆژانەى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار کەس تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حەوت هه‌زارو ٩٨٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٨١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا یەک ملیۆن و ٨٣٨ هه‌زارو ٨٠٣ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٦٢ هه‌زار و ٢٢٣ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا ملیۆنێك و ٥٥٧ هه‌زار و ٤٠٨ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هەروەها باری تەندروسی سێ هەزار و ٩٠٨ تووشبووی كۆرۆناش نا جێگیرە.