ئەو کەسانەی غودەی سامیان هەیە هەست بە دڵە کوتێ و دەست لەرزین و ئارەقەکردنەوە دەکەن،زۆر لە نەخۆشەکان بێ تەحەمول و قەلەق دەبن وزوو هەڵەچن ،دەروونیان گەرم دەبێ و بەرگەی گەرما ناگرن، ئیشتیهای خواردنیان زیاددەکا بەڵام کێشیان دادەبەزی،لە ئافرەتان تێکچوونی سووڕی مانگانە یەکێکە لە نیشانەکانی غودە.
-بۆ دەستنیشان کردنی غودەی سام پێویستە پشکنینی فرمانی غودەکان و پشکنینی خوێن و هەندێ پشکنینی بەرگری و سۆناری مل یش بکرێ.
-چارەسەری غودەی سام بە دەرمانی تایبەت دەکرێ بەڵام پێویستە بۆ ماوەی ۱ـ۲ساڵ چارەسەر وەرگرێ بۆ ئەوەی حاڵەتەکەی سەرهەڵنەداتەوە.
ئەگەر دوای ۲ ساڵیش لە وەرگرتنی عیلاج هەر باش نەبوو، یان غودەکەی زۆر گەورە و ناشیرین بوو یان تووشی تەنگەنەفەسی و گران قوتدانی خواردن بوو یان گرێی شێرپەنجەیی هەبوو ئەوا پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بۆ لابردنی غودەکە ،هەندێ حاڵەتی غودەی سام بە چارەسەری تیشکی عیلاج دەکرێن.
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە