" بەهۆی دەستوەردانی پارتی و یەکێتی مەترسی لەسەر پارەکەی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە درووستبووە "

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" بەهۆی دەستوەردانی پارتی و یەکێتی  مەترسی لەسەر پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە دروستبووە".

سەرکەوت شەمس لە فراکسیۆنی هیوا لە نووسینێکدا کە بۆ ( سپی ) ناردووە دەڵێت "پاش بەدواداچونمان بۆ پرسی موچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پاش پەیوەندیکردنمان بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا توانیمان ئەوە پشتراست بکەینەوە کە ئەمریکا بەردەوامەلە پشتیوانیکردنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هیچ گۆڕانکارییەک لە هاوکارییەکانی ئەمریکا روینەداوە و ئەمریکا سوریشە لەسەر ئەوەی هاوکارییەکەی ئەمریکا تەنیا بۆ هێزە فەرمییەکانی ژیردەسەڵاتی وەزارەت دابین بکرێت و نابێت هیچ هێزێکی میلیشیای حزبی سودمەند ببێت نە لە چەک و نە لە هاوکاری دارایی ئەمریکا".

ئەو پەرلەمانتارە زانیاری زیاتر دەدات و دەڵێت " ئەم سیاسەتەی  ئەمریکا تەنیا هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و هەمان مەرجیش لە عێراق پەیرەو دەکرێت.

بەڵام ئەوەی جێگەی داخە لە دوای فشارەکانی ئەمریکا بۆ زیاتر بە پیشەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە، لەلایەن بەرپرسانی باڵای حزبی یەکێتی و پارتی یەوە رێگری لەوە دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمریکا تەنیا بۆ هێزە فەرمییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەرخان بکرێت". 

سەرکەوت شەمس ئاشکرای دەکات، " بەهۆی ئەو دەستوردانە لەمپەر دروستبووە بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگە، ترسیش هەیە ئەو دەستوەردانە ببێتە هۆی راگرتنی یەکجاری هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، بەتایبەت دابینکردنی موچەی لیواکانی سەر بەوەزارەت".



PM:11:12:26/03/2021