ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئازار بە لێبڕینی ٢١٪ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم دەستپێکردەوە. 

بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ شەممە مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی شەهیدان، پەروەردە، هەروەها مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشبكرێت.

بڕیارە لەماوەی شەش رۆژدا و تاوەكو رۆژی چوارشەممە ٣١ی ئازار دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران كۆتایی پێ بهێندرێت.


AM:09:24:27/03/2021