گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، هاوکات بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار لە ئێستادا بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینارە، بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٤ هەزارو ٩٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ هەزار و ٣٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ کە زۆر نزمن، بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەیی تورکی بە ١٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٧٧٥ دینارە.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٠ هەزار دیناری عێراقییە.


AM:10:11:27/03/2021