گەرمیان .. گەنجێک خوشكێکی بەفیشەک دەکوژێت


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجولی قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی بە فیشەک کووشت.

 مقدەمی مافپەروەر، علی جەمال قدووری بەرپرسی راگەیاندنی گەرمیان لە راگەیاندنێکی رۆژنامەگەریدا دەڵێت" ئەو کچە لە دایکبووی ١٩٩٦ ی و دوای کووشتنی لەلایەن براکەیەوە کە هەڵهاتووە، تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری".

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند " لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووەو پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدایە کە بەپێی مادەی  ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە. 



PM:06:28:27/03/2021