ماڵپەڕی کەناڵی دجلەی عێراقی بڵاویکردەوە هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی دیجله‌ی عێراق لەچەند سەرچاوەیەکی سه‌ربازییەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا ناسراوه به "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ر" و له بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر جێگیر كراون.
هەروەها ئەو ماڵپەڕە دەڵێت" سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه كه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئه‌مریكا كێوماڵی ئاسمانیی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێریان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزه شه‌ڕه‌كه‌كه كردووه بۆ پاراستنیان له هه‌ر هێرشێك له‌كاتی نیشتنه‌وه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌كه."
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە داعش ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە كه هێزی شه‌ڕكه‌ری نوێ گه‌یشتبێته عێراق و رایگه‌یاند" هه‌موو ئه‌وانه‌ی له عێراقدا هه‌ن، راوێژكاری سه‌ربازین و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی عێراقدا كار ده‌كه‌ن".