ڤیدیۆ.. هەسەدە لاشەی ٣٧ چەکداری ھێزە ئیسلامیەکانی ھاوپەیمانی تورکیای ڕادەستی هێزەكانی ڕوسیا كردەوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ شەممە لاشەی ٣٧ چەکداری ھێزە ئیسلامیەکانی ھاوپەیمانی تورکیای ڕادەستی هێزەكانی ڕوسیا كرد، كە لە سەرەتای نەوروز لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عین عیسا كوژرابوون. 

لەنێوان ڕۆژانی ١٨ تا ٢٠ی ئەم مانگە، سووپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر گوندەکانی (سەیدا و مەعلەک) لە باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای کوردستان.

لە بەرامبەردا هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەرپەرچی ئەو هێرشانەیان دایەوە و لە ئاکامدا ٣٧ سەربازی هێزە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی تورکیا کوژران.

هاوکات هەسەدە ئەمڕۆ لاشەی ئەو ٣٧ چەکدارەی ڕادەستی هێزەكانی ڕوسیا كردەوە، تا تەرمی کوژراوەکان ڕادەستی تورکیا بکاتەوە بۆ ئەوەی بیداتەوە بە لایەنە ئیسلامییەکان. 


PM:10:47:27/03/2021