خانمە پێشکەشکاری دیاری ئێران (ئازادە نامداری) بەهۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی فارس نیوز، له ناوچه‌ی سه‌عاده‌ت ئاباد له شھرك غربی تارانی پایته‌ختی ئێران تەرمی ئازادە نامداری ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران دۆزراوەتەوە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەشی نادیارە.
هەر لەو بارەیەوە، محەمەد شەهریاری سەرۆکی دادگای تاوانی تاران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند" لێکۆڵەرێک ڕەوانەی شوێنی ڕووداوه‌كه کراوە، لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دیاریكردنی هۆكاری مردنەکەی ده‌ستپێكردووه".
ئازادە نامداری لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگەی کرماشان لەدایکبووە و ژیانی هاوسەرگیری له‌گه‌ڵ فه‌رزاد حه‌سه‌نی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە و لە شاری تاران دەژیا، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا لە هاوسەرەکەی جیابووەوە کە جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌و، له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا.