پێشمەرگە لە شارەزوور خۆپیشاندان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شارۆچکەی سەید سادق لیوای ٥ی پیادەی هێزی پێشمەرگە کە سەر بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە لە پێناو پێدانی مووچەدا دەستیان بە خۆپیشاندانیان کرد.

ئەو پێـشمەرگانە کەباس لەوە دەکەن کە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، داوادەکەن هەرچی زووترە موچەکانیان دابەشبکرێت.

لەو سەربەندەدا پەیامنێڕی کەناڵی ئێن ئارتی کە بەدەم رووماڵی خۆپیشاندانەکەوە چووە، لەلایەن هێزێکی پێشمەرگەوە دەستگیرکراوە. 

ئەمریکا مانگانە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری پێشمەرگە دەنێرێت بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام حکومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەهۆی گرفتی هونەرییەوە نزیکەی دوو مانگە خەرجنەکراوە.



PM:01:06:28/03/2021