بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل كەسێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کاتژمێر ٧:٠٠ی سەرلەبەیانی لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک زاڵگەی هاتوچۆ دوئۆتۆمبێلی جۆری BMW و مارسیدس بارهەڵگر پێکیاندادا و شۆفێری BMW لە روداوەکەدا گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بە مەبەستی زانینی هۆکارەکەی، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.