گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان هات

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئازار نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق گۆڕانکارێکی کەمی بەسەردا هات و ڕێژەیەک لە بەهاکەی دابەزی، بەڵام نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو  بەرزبووەوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٨٠٠ دینار، بەیانی دوێنێ بە ١٤٤ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ هەزارو ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزارو ٣٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزارو ٤٥٠ دینارە، بەیانی دوێنێ یەکشەممە بە ١٨ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٧٠٠ دینار. 

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری ٤٥٥ هەزار دینار. 


AM:09:50:29/03/2021