ئه‌نجومه‌نی باڵایی دادوه‌ری عێراق ئەمڕۆ ناوی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئاشکرا کرد، کە تیایدا پشکی کورد دوو دادوەری سەرەکییە و یەکێکیان ئەندامی یەدەگە، یەکێتی کە دەنگی لەگەڵ شیعەکانی خاوەن پرۆژەکە دا، تەنھا یەک دادوەری پێدراوە، پارتی دوو دادوەر کە دژیش بوو.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوى سەرۆک و جێگرى سەرۆک و ئەندامانى دادگاى فیدراڵى ئاشکرا کرد کە ژمارەیان ١٣ دادوەرە و دوانیان کوردن.
ئاماژەی بەوەشکردووە" ناوه‌كانیان ڕەوانەی لاى سه‌رۆك كۆمار دەکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بەفەرمی به پێى رێوره‌سمه یاساییه‌كان واژۆى له‌سه‌ر بكات".
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دیاریكراون بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى دادگایى فیدراڵى:
جاسم محەمەد عەبود - سەرۆکى دادگاى فیدرالى
سەمیر عەباس - جێگرى سەرۆکى دادگاى فیدراڵى
غالب عامر - ئەندام
حەیدەر جابر - ئەندام
حەیدەر عەلى نورى - ئەندام
خەڵەف ئەحمەد رەجەب – ئەندام
ئەیوب عەباس - ئەندام
عەبدولرەحمان سلێمان - ئەندام
جاسم جەزا – ئەندام (کورد)
عادل عەبدوارەزاق – ئەندامى یەدەگ
خالید تەها – ئەندامى یەدەگ
مونزیر ئیبراهیم – ئەندامى یەدەگ
تاهیر سلێمان – ئەندامى یەدەگ (کورد)