تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی یەک تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ٢٣ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ٩٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٨٩ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.

هاوکات ١٨ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و یەک حاڵەتی گیان له‌ده‌ستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە. 


PM:11:30:29/03/2021