بەرزترین ئاماری رۆژانەى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە دە هەزار کەس تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠ هه‌زارو ٢٥٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٩١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٧٥ هه‌زارو ٤٧٠ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٦٢ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و ٦٠٨ هه‌زار کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.