بارگرژی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دروست بوو

کەمێک پێش ئێستا لە دانیشتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.

 لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان كازم فاروق سەروكی فراكسیونی نەوەی نووێ پێلاوەكانی گرتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ھۆڵی پەرلەمانیش بەجێھێشت.

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" خەمێکی گەورەمان هەیە ئەم پەرلەمانە رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت، کەچی بەرنامەی کارەکەی ئەوەیە ئەگەر کەسێک سەری مەنهۆڵی دزی بە چەند بڕە پارە سزابدرێت؟".

راشیگەیاند" لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەیانەوێت باسی کێشەی خەڵک بکەن، نەک کۆمەڵە بابەتێک کە بەرادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە نییە لە ئێستادا".


PM:12:19:31/03/2021