بەرهەم ساڵح: ‏په‌سه‌ندکردنی بودجه هه‌نگاوێکە به ‌ئاڕاسته‌ی باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت" په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ى عێراق هه‌نگاوێکە به ‌ئاڕاسته‌ی باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و بوژانەوەی ئابوری". 

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە" په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ى عێراق هه‌نگاوێکە به ‌ئاڕاسته‌ی باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و بوژانەوەی ئابوری".

باسی لەوەشکردووە، پابه‌ندبون به یاسای بودجه،‌ و رەچاوکردنی شەفافیەت لە داهات و خەرجی، پێویستە بۆ چارەسەری کێشەی بژێوی خەڵک، و به‌تایبه‌تی بۆ دابینکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بە هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه. 


AM:12:20:01/04/2021