ناوەندە زانستییەکان دایک و باوکان لە خواردنی جبسی پەتاتە لەلایەن منداڵانەوە ئاگادار دەکاتەوە


ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ تەندروستی منداڵان، چپسی پەتاتەی بە خراپتیرین خواردن بۆ منداڵان هەژمار دەکات.

بەپێی ئەو توێژینانەوەی ئەو ناوەندە زانستییە ئەنجامی داوە، هۆکارەکەی دەگەرێنێتەوە بۆ::

۱. چپسی پەتاتە رێژەیکی زۆری خوێی تێدایە کە ئەمەش زیان دەگەێنێت بە گورچیلە وە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن وەهەروەها خوێی زۆر دەبێتە هۆی ئێسکە نەرمـــــە.

۲. برێکی زۆر چەوری زیانبەخشی تێدایــــــە.

۳. چپسی پەتاتە برێکی زۆر کاربۆهدریاتی تێدایە کە ئەبێتە هۆی تێکچونی ئاستی شەکر لە خوێن وە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئینسۆلین ئەمەش وادەکا مناڵەکە لەگەڵ دەس بە خواردنی چپسی پەتاتە پرسی بێت ئەمەش دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زیاتری چپسەکە و وە هۆگری بێـــــت .

٤. دەبێتە هۆی بەتخۆراکی چونکە منداڵ ئارەزووی بۆ خواردنی تر نامێنــــــێ .

٥. ئەگەری بوونی مادەی acrylamide کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، گەر ئافرەتی دوو کیان بیخوات زیان دەگەێنێت بە کورپەلـــــە.

٦. دەبیتە هۆی کلۆر بوونـــــی ددان

٧. جوڵەی منداڵ زیاد دەکــــــات

٨. وشک بوونەوە لەبەر هەبوونی برێکی زۆری خوێ وەک لە سەرەوە باسمان کرد، بۆیە لەگەڵ خواردنی چپس پێویستە برێکی باش ئاو بوخــــــورێ.

پێویستە دایک و باوکان ئەگەر بتوانن بە تەواوی منداڵەکەت لە چپس ببریتەوە هەوڵ بدە هەفتانە لە یەک کیسی بچوک زیاتر نەخوات ئینجا هەردەم دووای ژەمی خواردن بیـــــدەرێ.



PM:01:16:04/04/2021