تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ١٦١ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١ هه‌زار و ٦٨٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٦١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
تا ئێستا یەک ملیۆن و ٩٣٢ هه‌زارو ٧٤ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٦٣ هه‌زار و ١٦٠ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا ملیۆنێك و ٦٥٠ هه‌زار و ٥٦٩ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هەروەها باری تەندروسی چوار هەزارو ٥٧ تووشبووی كۆرۆناش نا جێگیرە.