وێنەیەکی هونەرمەند (بەهجەت یەحیا) دەبێتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

وێنەیەکی هونەرمەند دیاری کورد (بەهجەت یەحیا) بڵاودەبێتەوەو دەبێتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

بەهجەت یەحیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی نوێی خۆی بە ڕووخسارێکی تەواو جیاوازەوە بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی هەوادارەکانی و خۆشحاڵی خۆیان بەو وێنەیە دەردەبڕن.

بەهجەت یەحیا لەدایکبووی شاری سلێمانیە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانی و کلیپە، دواین کاری هونەری بڵاوکردنەوەی کلیپی (وام ئەزانی) بوو لە ساڵی ٢٠١٥. 

PM:05:03:04/04/2021