بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە قەزایی سۆران شەش کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لهسهر رێگای سهرهكی عەلی بەگ و خەلیفان روویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رووداوهكه لهنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیک ئاپ نیسان و ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا هیلۆکس روویداوە، بەھۆی ڕووداوەكەشەوە شەش کەس بریندار بوون، بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.