رامۆس کاتی وازهێنانی لە یاری ئاشکرا کرد

سێرجۆ رامۆس یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ریاڵ مەدرید دەڵێت " کاتێک ئاستم دابەزی و نەمتوانی باش یاری بکەم، دەچمەوە ماڵەوە".

لە لێدوانێکدا کە میدیا ئیسپانییەکانی بڵاویان کردۆتەوە، سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید باسی لە قۆناغەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دەکات کە سەرپشک کراوە لە هەڵبژاردنی بڕیارێکی گونجاو و دەیەوێت بەردەوام بێت تا لە داهاتوودا ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکات.

رامۆش ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێنجەم نازناوی چامپیۆنس لیگ و مۆندیالی 2022 و یارییە ئۆڵۆمپیەکان کاری لە پێشینەن و هەرکاتێک جەستەی توانای نەما بێ دوودڵی جیهانی تۆپی پێ بەجیدێڵێ.

بەرگریکارەکەی مەدرید باس لەوەش دەکات کە ئێستا لەگەڵ یانەکەی کەبووە بە بەشێک لە باشترین یانەی جیهان، لەم کاتەدا بیر لە وازهێنان ناکاتەوە و لەکاتی گونجاودا جەستەی ئاگاداری دەکاتەوە کە کاتی یاریکردنی کۆتایی هاتووە. 
      
ڕامۆس گرێبەستەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتایی دێت و تا ئەم ساتەش لەگەڵ مەدرید نەگەیشتوەتە ڕێکەوتنی کۆتایی و بەهۆی پێکانیشەوە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا، بێبەش دەبێت لە هەردوو یارییەکەی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر لیڤەرپوڵ و کلاسیکۆی 10ی ئەم مانگە بەرامبەر بەرشەلۆنە.



PM:06:56:05/04/2021