بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن لە نێوان هەرێم و ئێران درێژكرایەوە

دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئێران لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو هەفتەی تر درێژدەكرێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە لەمڕۆ ٢٠٢١/٤/٥ بۆ ماوەی دووهەفتەی دیکە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران درێژکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە" تا دوو هەفتەی دیكە رێگە بە سەردانی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن". 


PM:08:25:05/04/2021