وەزارەتی دارایی لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" هەواڵی بەردەوامی لێبرینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوورە لە ڕاستیەوە". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەواڵی بەردەوامی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لە مانگی داهاتوو دوورە لە ڕاستییەوە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە". 

ئاماژەى بەوەشکردوە" کات ماوە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو پرسە، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وردەکاری ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەکەن و دواتر قسە لەسەر پرسی لابردنی لێبڕینی مووچە دەکەین".

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی (٢٠٢١) ی عێراق، ماددەی (١١) ی پرۆژەكەی پەسەندكرد كە تایبەت بوو بە پشكی هەرێم.


PM:08:57:05/04/2021