تەندروستی سلێمانی: ٣ کەس بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی لە ئێستادا ٨٢ نەخۆش لە نەخٶشخانە ماونەتەوە، ٢٢ تووشبووی نوێش داخڵی نەخۆشخانە کراون.

هەروەها لە خشتەکەدا هاتووە کە ١٨ نەخۆش لە ژێڕ چاودێڕی چڕدان، ١١ نەخۆشیش لە ژێر چاودێڕی CPap دان و ٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.



AM:12:29:06/04/2021