وێنە.. ڤیان سولەیمانی شاجوانی پێشووی عێراق لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت

ڤیان عامر ناسراو بە ڤیان سولەیمانی شاجوانی پێشووی عێراق لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت. 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیان نویترین وێنەکانی خۆی لەگەڵ هاوژینەکەی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی.

ڤیان عامر لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٤ و لە باوکێکی کوردی خەڵکی سلێمانی و دایکێکی عەرەبی خەڵکی حللە لە شاری بەغدا لە دایکبووە، ماوەیەک لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری سلێمانی ژیاوە، بەکالۆریۆسی لە ژمێریاری ئەندازیاری و پرۆگرامسازیدا هەیە، دوو چاوی سەوز و قژێکی قاوەیی هەیە و باڵای بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزە و ١٧١ سانتیمەترە، کێشیشی ٥٥ کیلۆگرامە، هاوکات خوشکەکەی کێبڕکێکارێکی بەهێزی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦ بووە.

ڤیان عامر، رۆژی ٢٥ی ٥ی ٢٠١٧ بە شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا و لەلایەن خوشكەكەیەوە تاجی شاجوانی لەسەر نرا، بەلام ناوبراو بەهۆی سەرپێچیكردنی لە بنەمای ژمارە چواری پەیوەست بە بەشداریكردن لە پێشبڕكێی شاجوانى کە رێگە نادات شاجوان هاوسەرگیری کردبێت، لەلایەن رێكخراوی شاجوانی عێراق نازناوەكەی لێ سەندرایەوە.


AM:10:13:07/04/2021