وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت، بڕیاردراوە پاداشت و خەرجی هاندان بۆ تیمەکانی پزیشکی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا خەرج بکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لەرۆژی جیهانی تەندروستیدا، حکومەتی هەرێم پاداشت و خەرجی هاندان بۆ تیمەکانی پزیشکی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا خەرج دەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی دوو هەفتەیە بە بەردەوامی لەهەرێمی کوردستان تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەناو هاوڵاتیان لە هەڵکشاندایەوە تیمی تەندروستیش لە پێشەوەی تووشبوون و بە دەیانیشیان گیانیان لە دەستداوە.
بون و ژمارەیەکی دیکەش مردون.
تائێستا لەهەرێمی کوردستان ١٢٨ هەزار و ٢٦٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها ٣ هەزار و ٧٥٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.