عێراق و ئەمەریکا رێککەوتن لەسەر راهێنانی هێزە عێراقییەکان

لە خوولی سێهەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق لەرێگای ئۆنلاینەوە ئەنجامدراو، هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی راهێنان بە هێزە عێراقییەکان.
 
هەندێک لە میدیا جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە گفتوگۆی ئەمڕۆدا کە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و دوو ستافی دیبلۆماسی و سەربازی هەردوو بەشداربوون جۆرە تەوافقێکیان لە دیدو تێڕوانینەکانیاندا هەبووەو لەسەر راهێنان بە هێزە سەربازییەکانی عێراق رێککەوتون. 

فواد حسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دوای کۆبوونەوەکە باس لە کاری هاوبەش لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیماناندا کرد کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە تێکشکانی داعشدا کە مەترسی بوو لەسەر ناوچەکەو جیهان.

بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش باسی ئەو کرانەوەیەی کرد کە عێراق بەڕووی چواردەوەری عەرەبی و دەوڵەتانی دراوسێیدا ئەنجامی دەدات.

هەروەها سەرەتای کۆبوونەوەکە بلینکن لەسەر پەیوەندی هەرێم و بەغدا وتی" ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (7ی نیسانی 2021) لەمیانەی دەستپێکردنی گەڕی سێهەمی دانوستاندنی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق رایگەیاند "پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان گەشەی بەخۆیەوە بینیوە بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان".  




PM:09:11:07/04/2021