تەندروستی سلێمانی: ١٧ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو چوار شەممە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو تیایدا ئاشکرای دەکات ١٧ تووشبوو لە ژێر چاودێڕی چردان و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بڵاویکردۆتەوە لە ئێستادا ٨٩ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوەو، ١٨ تووشبووی نوێ داخڵ بوون، هەروەها ١١ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.


تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ١٧ تووشبوو لە ژێر چاودێری چردان و ١٠ تووشبووش لە ژێر چاودێڕی cpap دان و کەسێکیش گیانی لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە هەزارو ٢١٧ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار کراون و ١٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە. 




PM:11:10:07/04/2021