له كه‌لارو ناحیه‌ی رزگاری ٥٠٦٩ پارچە زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال دابه‌شده‌كرێت، بڕیارە سبەینێ ٩٥٨ پارچە دابەشبکرێت.
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، " به‌پێی فه‌رمانی ژماره ٨٦٩ كه رۆژی ١٢/٢/٢٠١٨ کە بە ئیمزای قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه بڕیاردراوه به ته‌رخانكردنی پارچه‌ی زه‌وی نیشته‌جێبوون له‌سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كه‌خۆی له ٥٠٦٩ ده‌بینێته‌وه‌و بڕیاریشه سبه‌ینێ ٩٥٨ پارچه‌ی له كه‌لار دابه‌شبكرێت".
ھه‌ربه‌پێی بریاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار درا به تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی ناحییه‌ی رزگاری له‌پێشووتر ژماره‌ی ھه‌واییان پێ درابوو ژماره‌ی زه‌وییه‌ته‌رخانكراوه‌كانی ناحییه‌ی رزگاریش بریتی یه له ٤٢٧پارچه‌ی زه‌وی.
سبه‌ینێ ٨ی نیسان ٢٠٢١ له‌رێوڕه‌سمێكدا له شاری كه‌لار، زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و راگیراوانی ئه‌نفال دابه‌شده‌كرێت و ھاوكات له ناحیه‌ی رزگاری ژماره‌ی تاپۆ ده‌به‌خشرێته ئه‌و سودمه‌ندبوانه‌ی ناحیه‌كه كه پێشتر ژماره‌ی كاتی زه‌وییان پێدراوه.
به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و به چاودێری جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سبه‌ینێ پێنجشه‌مه له رێوڕسمێكدا له شاره‌وانی كه‌لار كه له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه، له‌سنوری شاره‌وانی كه‌لار ژماره‌ی زه‌وی (كاتی) ده‌درێته (٩٥٦) ھاوڵاتی له‌زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ھه‌ر سبه‌ینێ ژماره‌ی تاپۆ ده‌درێته (٤٢٧) سودمه‌ندبووی سنوری ناحیه‌ی رزگاریی له زیندانیانی سیاسی و رزگاربوی شاڵاوی ئه‌نفال كه پێشتر به فه‌رمانی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم ژماره‌ی كاتی زه‌ویان پێدراوه.