دوو بومەلەرزە قەزایی (پێنجوێن)ی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزەی دیکە بەگوڕی ٣.٣ پلەی ڕێختەر شاری پێنجوێنیان هەژاند. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ١١:٤٧ دەقیقەی شەو و ١٢:١٩ خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری دوو بومەلەرزە روویدا". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ٩ کیلۆمەتر و ٨ کلیۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و ٣١ کم لە جەلەولا ڕوویداوە، گوڕەکەی ٣.٣ پلەی ڕێختەر بووەو بە قوڵایی ٩ کیلۆمەتر و ٨ کم بووە. 


PM:01:03:08/04/2021